Shoresh Mahmoudi - Nazdar /نازدار

4 İzlenme
Shoresh Mahmoudi - Nazdar /نازدار, Shoresh Mahmoudi - Nazdar /نازدار şarkı sözleri, Shoresh Mahmoudi - Nazdar /نازدار dinle, Shoresh Mahmoudi - Nazdar /نازدار indir, Shoresh Mahmoudi - Nazdar /نازدار sözleri, Shoresh Mahmoudi - Nazdar /نازدار şarkısı,
Published
#KomMüzik Navenda Muzîka Kurdî / Kürtçe Müziğin Adresi

Nazdar/نازدار

دەتبینم شەرمێ دەکەم
ناتبینم تەکبیر دەکەم
لە دوێنێوە لێم زیزە
سۆفیم نەزەرێ ناکەم
ئەگەر ئی خۆمە ناسک
تازە حەز لە کەس ناکەم
شەرتە بچمە زەنبیلێ
تۆبە و ئیستیغفارێ بکەم
زێدە لە عالەمی دی
قوربانت بێ ڕووحەکەم
بە سەر عەرزیدا مەڕۆ
فەرموو لە باوەشت کەم

ئەی نازدار عەمرم نازدار
ناسکۆڵەی نازەنیم
بەو پەنجانەت بمشێلە
با ساڕێژ بن برینم
حەوت ساڵان پێش تۆ بمرم
یاڕەبی مەرگت نەبینم

گوێت لە من بێ بابەکەم
بۆت دەڵێم یەک دوو بەندان
کەلیمەت بۆ جووت دەکەم
وەک مەلای فاتیحا ڕەوان
ئەو حەرفەم غەڵەت نەبێ
بە شاهیدی هەمووتان
ئەگەر ئەو مەیلە کۆن کەم
بە نەحلەت بم وەک شەیتان
لەسەر چاوی بازی تۆ
پێنج‌ فەڕزەی نوێژم چوواند
چۆن ئەگەر لێم دوور کەوی
وەڵڵا دەمرم ناسک گیان


ئەی نازدار، عەمرم نازدار
ناسکۆڵەی نازەنینم
شەمۆتەم لێ دامەگرە
دەکولێتەوە برینم
حەوت ساڵان پێش تۆ بمرم
یاڕەبی مەرگت نەبینم

گوڵم لە من تۆراوە
لێم زیزە نامدوێنێ
پێم کوت با ئاشت بینەوە
دنیا هێندەی ناهێنێ
مۆڕەیێکم لێ دەکا
لێوم لێ دەقرمێنێ
ئەگەر دەستی بمگاتێ
ڕیشەی گیانم دەردێنێ
بەو حاڵەش خۆشم دەوێ
با کەس دڵی نەشکێنێ
نازێکی ئەو کچەتیوەی
شاری سابڵاغێ دێنێ
نازێکی ئەو کچەتیوەی
سەردەشت تا بۆکان دێنێ

ئەی نازدار...


Hun dikarin bibin aboneyê kenala me û piştgrî bidin me / Kanalımıza abone olarak ve dinlediğiniz eseri beğenerek destek olabilirsiniz / بۆ پشتگری کردن لە ئێمە دەتوانن لە کاناڵەکەمان دا خۆتان ئابونە بکەن

Ji bo hûn zêdetir mûzîkan gûhdar bikin, bibin endamê qenala me / Daha fazlası için kanalımıza Abone Olunuz : https://bit.ly/2kEQVxs بۆ بیستنی موزیکی زۆرتر تکایە ئابونە ببن.

Navnîşanên Kom Mûzîkê Yên Torên Civakî / Kom Müzik Sosyal Medya Adresleri / ناونیشانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی کۆم موزیک;

Facebook: https://bit.ly/2LZkbKv
Instagram: https://bit.ly/2wOeOch
Twitter:https://bit.ly/2wH9vKV
Kategori
Kürtçe
Henüz yorum yapılmamış. İlk yorumu siz yapın.